لە بەغدا روویداوە

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ، منداڵێکی بێ دایک و باوک کرد

964+

ژووری هەواڵ

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لەسەر رێگەی بەغدا نزیک بازگەی شەعب، خانەوادەیەکی شاری هەولێر، کە دایک و باوک و دوو منداڵ بوون، تووشی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ بوون، لە ئەنجامدا دایک و باوکەکە و منداڵێکیان گیانى لەدەستداوە و یەکێک لە منداڵەکەشیان بریندارە.

بەپێى زانیارییەکانى 964،تەرمى دایک و باوک و منداڵەکە لە پزیشکى دادین و منداڵەکەى تریان کە بریندارە لە نەخۆشخانەیە و دۆخى تەندروستى باشە.