هەڵکەوت زاهیر لە فێستیڤاڵی شانۆ وادەڵێت
“لە میسر زۆر گرنگی بە شانۆ دەدرێت”
964+
چاوان خەلیل
فێستیڤاڵی شانۆیی نێودەوڵەتی هەولێر و کلیپێکی نوێ هەڵکەوت زاهیر و ئەدیب چەلکی پێکەوە کۆدەکاتەوە، هەڵکەوت زاهیریش داوا دەکات گرنگی بە شانۆ و هۆڵەکان بدرێت لە کوردستان.
ئەدیب چەلکی شاعیر و نوسەری دهۆک دەڵێت، “ئەو میللەتەی شانۆی نەبێ بێ زمانە، شانۆ زۆر گەورەیە و جێگای خۆشحاڵیە لە هەولێر ئەو فێستیڤاڵە ئەنجامدەدرێت”
باشترە شانۆیی زیاتر بێت تا خەڵک خەریکی شتی تر نەبێت، لە وڵاتە عەرەبیەکان سەردانی نمایشە شانۆییەکانم کردووە و لە میسر گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، هەڵكەوت زاهیر بۆ مایکی 964 وای وت.
هاوکات هەردوو شاعیر و هونەرمەند، بەنیازن بەرهەمێکی تایبەت بۆ نیشتمان دروست بکەن، کە هۆنراوەکەی ئەدیب چەلکی نوسیویەتی و هەڵکەوت زاهیر وەک هەمیشە کاری ئاوازدانانی بۆ کردووە.