بەڵام بەیانی باران دەبارێت

تۆز و خۆڵەکە ئەمڕۆش دەمێنێ

ژێوار خدر

ئەمڕۆش خۆتان بگرن و هەوڵدەن کەمتر بڕۆنە دەرەوە، چونکە تۆز و خۆڵەکە بەردەوامی هەیە و بۆ بەیانیش نمە بارانێک بەڕێوەیە، بەڵام رۆژی یەکشەممە کەشەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێم ئەمڕۆ هەینی 25.4.2025، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەرچەندە کەمێک تۆز و خۆڵ لە هەوا هەر دەمێنێت، پێشبینی نمە بارانێکی کەمیش دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان  و پلەکانی گەرماش زۆر جیاوازییان نابێت لەگەڵ دوێنێ.

سبەى شەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، بۆ دوای نیوەڕۆش نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە هەندێک لە ناوچەکان رێژەی بارین زیاد دەکات، بەتایبەتیش لە سنووری ئیدارەی راپەڕین و سۆران لە هەندێک کات و ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و تاوە بارانی کورت خایەن. ئیتر لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممەوە کەشەکە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە و کاریگەری باران بارین و تۆز و خۆڵ نامێنێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکی یەک بۆ دوو پلە نزمترین دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 28 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان :37 پلەی سیلیزی