لە گوندەکانەوە دەستپێدەکەن

گەرمیان خۆی بۆ رووبەرووبوونەوەی تای خوێنبەربوون ئامادە دەکات

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بۆ رێگریکردن لە تای خوێنبەربوون، ڤێتێرنەری گەرمیان ھەڵمەتی شۆردنی ئاژەڵەکان و تەعقیمکردنی جێگای بەخێوکردنی ئاژەڵەکان دەستپێدەکات، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریش دەڵێت، لە گوندەکانەوە دەستپێدەکەن.

ئاریان ئیبراھیم، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری گەرمیان بە 964ـی وت، “لە سنووری گەرمیان تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە و ھیچ حاڵەتێکی گوماناویش نەبووە”.

“رۆژی یەک شەممە لە رێگەی تیمەکانمانەوە دەستدەکەین بە شۆردنی ئاژەڵەکان و رشاندنی دەرمان بە جێگای ئاژەڵەکان، لە رێگەی حەوت بنکەی ڤێتێرنەریەوە ھەڵمەتەکە ئەنجام دەدەین، قەسابخانەکانی ناو شارمان تەعقیم کردووە و دەڕۆینە گوندەکان”،ئاریان ئیبراھیم وای وت.

ئاماژەی بەھەشکرد،”ھەموو دەرمان و پێداویستیەکانی ھەڵمەتەکەمان ئامادەیە و لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بۆمان دابینکراوە، بۆ رێگری کردن لە تای خوێنبەربوون”.

دکتۆر سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان بە 964ـی وت، لەگەڵ ڤێتێرنەری گەرمیان ئامادەکاری تەواومان کردووە بۆ رووبەڕووبونەوەی نەخۆشیەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هاوڵاتیەكی دیكە بە هۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا

هاوڵاتیەكی دیكە بە هۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا