لەسەر رێگای دەربەندیخان – وارماوە

بارهەڵگرێک خۆیکرد بەناو رانەمەڕێکدا و 15 سەر مەڕی کرد بەژێرەوە

شۆڕش قادری

لەسەر رێگای دەربەندیخان – وارماوە، بارهەڵگرێک خۆیکرد بەناو رانەمەڕێکدا و 15 سەر مەڕی کرد بەژێرەوە.

ئاوارە حەمەشەریف بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2025 لەسەر رێگای دەربەندیخان – وارماوە لە نزیک چێشتخانەکەی میرەدێ، بارهەڵگرێک خۆی کردووە بەناو رانەمەڕێکدا و نزیکەی 15 سەر مەڕی کردووە بەژێرەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو 15 سەر مەڕە، چەند دانەیەکیان سەربڕاون، واتە هەموویان تەلەف نەبوون.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن وتیشی، لەبەر ئەوەی رووداوەکە بەئەنقەست نەبووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە و خاوەنی مەڕەکان رێککەوتوون و شۆفێرەکەش دەستگیر نەکراوە.