ژینگه‌پارێزێك ئه‌م كاره ده‌كات
له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا دووه‌م جاره سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله‌ی رانیه پاكده‌كرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى چوار ساڵدا، دووه‌مجاره سه‌رچاوه‌ى ئاوى قوله له رانیه له‌لایه‌ن ژینگه‌پارێزێكه‌وه پاكده‌كرێته‌وه، ژینگه‌پارێزه‌كه ده‌ڵێت، ماوه‌ى سێ رۆژى پێویسته تاوه‌كو سه‌رچاوه‌كه ته‌واو پاكده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى ژینگه‌پارێزه‌كه بۆ 964 ـى ناردووه، جگه له قوڕ و لیته، سه‌وزاییه‌كى زۆر له‌ناو سه‌رچاوه‌كه ده‌ركه‌وتووه و پێویسته هه‌مووى پاكبكرێته‌وه.
قولەی رانیە لە ساڵی 1965ـەوە لەسەر کانیاوێکی سروشتی لە سەنتەری شاری رانیە دروستکراوە و له ئێستاشدا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى 65%ـی دانیشتوانی رانیە.
سۆران دڵپاك، ژینگه‌پارێزه دیار و خۆبه‌خشه‌كه‌ى راپه‌ڕین له ئه‌مڕۆوه ده‌ستى به پاككردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه كردووه و به 964ـى وت “ماوه‌ى سێ رۆژم پێویسته تاوه‌كو به‌ته‌واوى پاكی ده‌كه‌مه‌وه”.
وتیشی “ته‌نیا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ى هه‌شت تۆن پاشماوه‌م له‌ناو سه‌رچاوه‌كه ده‌ركردووه”.
شاره‌وانى رانیه به‌و كاره‌ى ژینگه‌پارێزه‌كه ئاگاداره، چونكه ده‌ڵێت كه ته‌واو پاككرایه‌وه ئه‌وان ئامێری بۆ دابین ده‌كه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌ناو سه‌رچاوه‌كه ده‌رهێندراون.
سۆران ده‌ڵێت، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش به‌ته‌نیا ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی پاككردووه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ساڵه‌دا ئه‌وه دووه‌مجاره پاكده‌كرێته‌وه.