28 رۆژ بوو بێسه‌روشوێن بوو
هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى حاجی ئۆمه‌ران سبه‌ى له سعودیه‌وه ده‌گاته‌وه كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتییه‌كى حاجی ئۆمه‌ران دواى ئه‌وه‌ى 28 رۆژ له كه‌سوكاره‌كه‌ى له وڵاتى سعودیه ونبوبوو، دۆزراوه‌ته‌وه و بڕیاره سبه‌ینێ بگەڕێندرێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
هاوڵاتییه‌كه، ناوى محەممەد ئیسماعیل، له‌گه‌ڵ خێزان و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی به مه‌به‌ستى به‌جێگه‌یاندنى عومره چووبو،ه سعودیه.
كاروان ستوونى، وته‌بێژى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمی كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند، سبه‌ى بڕیاره ئه‌و هاوڵاتیه بگاته‌وه هه‌رێمى كوردستان.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌ى هه‌بووه و به‌رده‌وام عیلاجی هه‌بووه له كه‌سوكاره‌كه‌ى دابڕا بوو، به‌ڵام دوێنێ سێشه‌ممه دواى 28 رۆژ ونبوونى له‌ناو حه‌ره‌مى مه‌ككه دۆزیانه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وەشكرد، هاوڵاتییه‌كه ته‌ندروستى باشه و به‌سه‌لامه‌تى دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هاوڵاتیان ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر هه‌ركەسێك ئه‌م جۆره نه‌خۆشییه یاخود نه‌خۆشی قوڕسی هه‌بێت پێویست ناكات گه‌شت و سه‌فه‌رى پێبكرێت”.