شاره‌وانى: نامانەوێت رزقی كەس ببڕین
هه‌ڵمه‌تێكى لابردنى مێزى ده‌ستگێڕه‌كانى به‌رده‌م ئه‌سواق ئه‌ربیل ده‌ستپێكردووه
964+
ئەحمەد شەمزین – هه‌ولێر
له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێك به‌رده‌م ئه‌سواق ئه‌ربیل بۆ لابردنى ئه‌و ده‌ستگێڕانه ده‌ستیپێكردووه كه له‌سه‌ر مێزه‌كانیان كه‌لوپه‌لى جۆراوجۆر ده‌فرۆشن، ناڕزایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و شاره‌اونیش ده‌ڵێت، كاره‌كه‌یان بۆ رێكخستنه‌وه‌ى بازاڕه.
سەفا قه‌لعە، چاویلكە فرۆشە و مێزی له‌و شوێنه هەیە بۆ 964 وتی، له دوێنی شەوه‌وه تیمەكانی شارەوانی هاتن ئاگاداریان كردوونه‌تەوە كه مێزەكانیان هەڵگرن.
وتیشی “ئەم بەیانیە هەر كەسێك مێزەكەی هەڵنەگرتبا لەلایەن شارەوانیەوە مێزەكەی دەبردرا”.
ئارام رەسوڵ، بەرێوەبەری شارەوانی یەك بۆ 964 وتی، ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی رێكخستنەوەی بازاڕەكانە بەڵام بەشێوەیەكی كاتییە.
وتیشی “نامانەوێت كەس لە كاسبی بكەین و رزقی كەس ببڕین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن