لە شەڕی نێوان یانەی زاخۆ و نەورۆز 

منداڵێک باوکی برینداربووە و خۆیشی لە ناو یاریگا دیار نەماوە 

964+

توانا نەقی

بەهۆی گرژیەکانی نێوان هاندەرانی زاخۆ و نەورۆز منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ لە ناو یاریگا دیار نەماوە و باوکیشی دەلێت من بریندارم و لێم ونبووە.

دیفاع هەرکی باوکی منداڵەکە بە 964ـی وت، خۆم و منداڵەکە و دایکی لە ناو یاریگا تەماشای یاریمان دەکرد لە پڕ بوو بە شەڕ و برینداربووم و منداڵەکەم دیار نەماوە.

وتیشی، ئێستا من و دایکی لەدەرەوەی یاریگایان و سۆراغی منداڵەکەمان نییە.