ژیری دەستکرد زیانی 100 ملیار دۆلاری لە گوگڵ دا
964+
بڵند عوسمان
بەهۆی کەمیی ژیری زیرەکی دەستکردی گوگڵ لە بەرامبەر ئەو ژیرییە دەستکردەی مایکرۆسۆفت بەکاریدەهێنێت، پشکەکانی گوگڵ بە بەهای 100 ملیار دۆلار دابەزین.
کۆمپانیای گوگڵ ژیری دەستکردی “بارد” بەکاردەهێنێت، مایکرۆسۆفت “چات جی پی تی” کە وادیارە ئەمەی دووەمیان ژیرتر بێت لە وەڵامدانەوەی بەکارهێنەران.
بەهۆی وەڵامنەدانەوەی بەکارهێنەران بە شێوەی پێویست وەکو چات جی پی تی، گوگڵ سەدا 12ی بەهای پشکەکانی دابەزی و بەوەش 100 ملیار دۆلار هاتە خوارەوە، کە ئێستا ئەو کۆمپانیایە داهاتە گشتییەکەی یەک ترلیۆن و 210 ملیار دۆلارە.
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆژیا روویان کردووەتە ژیری دەستکرد، بە جۆرێک لە ماوەی دوو-سێ مانگی رابردوو دەیان ملیار دۆلاریان لەو بوارانەدا خەرجکردووە، لە بەرامبەردا، دەیان هەزار کارمەندیان ئیزنداوە بۆ ماڵەوە.
ئەوان ژیری دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کارئاسانی بکەن بۆ خۆیان و بەکارهێنەران، بۆ نمونە، چاتی جی پی تی دەتوانێت لە ماوەی چەند چرکەیەکدا وتار، هەواڵ، چیرۆک و پلان بە بەکارهێنەر بدات لەسەر هەر شتێک کە دەیخوازێت.