
قرۆشگاكهى پێنجوێن... فۆتۆ +964
فرۆشگایه‌كی پێنجوێن جلوبه‌رگى زستانه ده‌به‌خشێته كه‌مده‌راكه‌ته‌كان
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فرۆشگایه‌كی جلوبه‌رگ له پێنجوێن بێبه‌رامبه‌ر جلوبه‌رگى زستانه ده‌به‌خشێته خه‌ڵك و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌ڵێ “خه‌ڵكێكی ده‌ستكورت له‌و سنووره هه‌ن پێمانباشبوو به‌و زستانه بێ به‌رامبه‌ر جلیان پێببه‌خشین”.
سه‌ركۆ عوسمان ره‌حمان، خاوه‌نى ئه‌و فرۆشگایه به تۆڕى964ـى وت، هه‌ستیان كردووه كه خه‌ڵكێكی كه‌مده‌رامه‌ت له سنووره‌كه‌یان هه‌یه و به‌و زستانه ناتوانن جلی پێویست بكڕن بۆیه ئه‌و بڕیاره‌یان داوە.
قه‌زاى پێنجوین له‌وه‌رزی زستاندا یه‌كێكه له‌ناوچه هه‌ره سارده‌كانى هه‌رێمی كوردستان، دوایین پله‌ى گه‌رمی كه شه‌وى رابردوو تۆماركراوه 10 پله‌ى ژێر سفر بووه.
سه‌ركۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، تائێستا چه‌ندین خێزان سه‌ردانیان كردوون و جلیان پێداون، به‌ڵام ده‌شڵێ “ئه‌وه‌ى من تێبینیم كردبێت خه‌ڵكه كه‌مده‌رامه‌ته‌كه شه‌رم ده‌كه‌ن بێنه لامان و بێبه‌رامبه‌ر جلوبه‌رگ ببه‌ن”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، ئه‌وان نازانن چ خێزانێك له سنووره‌كه‌یان ده‌ستكورته، به‌ڵام ده‌شڵێ “ئه‌گه‌ر ناونیشانى هه‌ر خێزانێكی كه‌مده‌رامه‌تمان بۆ بێنن، خۆمان بۆیان ده‌به‌ین”.
بڕیاریانداوه، تا كه‌شی سنووره‌كه‌یان به‌و شێوه سارد بێ، ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌خشینه‌وه‌ى جلوبه‌رگه‌كانیان.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه خه‌ڵكێك سه‌ردانمان ده‌كات بۆ جل كڕین، گه‌ر بزانین دۆخى گوزه‌رانیان باش نییه، ئێمه خۆمان به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وان هه‌ستى پێبكه‌ین جلى زیادیان بۆ داده‌نێین.
قه‌زاى پێنجوێن، 96 کیلۆمەتر له‌باکووری رۆژھەڵاتی شاری سلێمانییه، ساڵی 1959 کراوه‌تە قەزا، ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌شی زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سه.