پشكنینی شەكرە و زەخت و ددان

لە فێستیڤاڵی بەهارەی سلێمانی بە بەلاش پێستت بۆ پاکدەكەنەوە

964+

دیلان محەمەد

پەیمانگەی لووتكە لە سلێمانی، فێستیڤاڵی بەهارەی سازكردووە و یەكێك لە رێكخەرانی فێستیڤاڵەكەش دەڵێت، تا چوار ئێوارە پێشوازی لە میوانان دەكەن و هەموو پشكنینەكان و پاككردنەوەی پێستیش بە خۆڕاییە.

لە فێستیڤاڵەكەدا كۆمەڵێك خوێندكاری كچ و كوڕ بەشدارن و كۆشكی بچووكیان كردووەتەوە و پشكنینی نەخۆشییەكانی شەكرە، فشاری خوێن و ددان، هەروەها پاككردنەوەی پێست بۆ میوانان دەكەن.

بەهار، كە یەكێك لە رێكخەرانی فێستیڤاڵەكەیە، بە 964ی وت، تا چواری ئێوارە پێشوازی لە میوانان دەكەن و هەموو جۆرە پشكنینێكیش بەخۆڕاییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

زاخۆ دەبێتە خاوەن سەنتەری پشکنین و دەستنیشانکردنی شێر...

زاخۆ دەبێتە خاوەن سەنتەری پشکنین و دەستنیشانکردنی شێرپەنجە