"هەڵمەتێک دژی ڤایرۆسەکە دەستیپێکرد"

سەرجەم ئاژەڵەکانی خورماتوو پشکنین و تەعقیم دەکرێن


سیروان خورشید – خورماتوو

ڤێتەرنەری و تەندروستی خورماتوو لەرێگەی چەندین لیژنەوە دەستیان کرد بە تەعقیم و کوتان و پێدانی ڤاکسینی دژەنەخۆشی بە ئاژەڵەکانی قەزاکە.

نوری عەبدوڵا، ئاژەڵدارێکی خورماتووە، بە964ـی وت، هەرچەندە مەترسی کەوتوەتە سەر ئاژەڵەکانمان بەڵام دڵخۆشن بەو هەنگاوەی کە تیمەکانی ڤێتەرنەری ناویانە لە پێناو پاراستنی ئاژەڵە ماڵییەکانی قەزاکە، تا خەڵک زیانی تەندروستی پێ نەگات و ئەوانیش مەرگی ئاژەڵەکانیان نەبینن و داواکارن تیمەکان بەردەوام سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی لەهەمو گومانەکانی ئەو نەخۆشیە دوربن”.

نەجم هادی بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ڤێتەرنەری خورماتوو بە964ـی وت، ” هەرچەندە تائێستا لەقەزاکەدا هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە، بەڵام تیمەکانمان ئامانجیان وایە، کە سەرجەم ئاژەڵەکانی قەزاکەو بەو ئاژەڵە ماڵیانەشەوە بپشکنن، بۆئەوەی دڵنیاببنەوە لەتەندروستیان، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تادێت مەترسیەکانی تای خوێنبەربوون بەرەو زیاتر دەڕوات و تیمەکانی ڤێتەرنەری ئامانجیان وایە لەو رێگەیەوە خۆیان لەهەموو گومانەکانی ئەو نەخۆشیە بپارێزن.

دەشڵێت، تیمەکان ئامانجییان ئەوەیە پێش ئەوەی هەر مرۆڤێک تووشی ئەو نەخۆشی تای خوێنبەربوون بن پێشوەختە و بە بەکارهێنانی دەرمانی پێویست رێگەی لێبگرن، هەروەک نەجم هادی ئەوەشی وت، “بە دەرمانی دژە زیندەیی و تەعقیم کردن سەرجەم ئاژەڵەکانی قەزاکە دەکوتین بۆ ئەوەی پارێزراوبن لەتوشبوون بە ڤایرۆس و نەخۆشی”.