"کۆمپانیاکەم فەیکە و ئەو بڕە پارەیەم نییە کە وتوومە"

ئاسایشی هەولێر دانپێدانانی توانا سەعید خاوەنی کۆمپانیای توانا ئێف ئێکسی بڵاوکردەوە

شۆڕش قادری

کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دانپێدانانی توانا سەعید خاوەنی کۆمپانیای توانا ئێف ئێکسی بڵاوکردەوە و وەک خۆی دەڵێت، کۆمپانیاکەی فەیکە و ئەو بڕە پارەیەی نییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی کردووە.

پێشتریش ئاسایشى هەولێر بڕیاریدابوو کە مامەڵەکردن بە هەموو جۆرە دراوێکى ئەلیکترۆنى قەدەغە بکرێت  و رایگەیاند، کۆمپانیاکانى فۆرێکس و دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراقدا رێگەپێدراو نین.