ئەرسەلان هەورامی کەبابخانەی کردەوە

“تەمبەڵ فێری کەباب دروستکردن نابێ”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەرسەلان هەورامی هونەرمەند سوێی کردووە بە دڵی دیلانی پەیامنێردا و دەشڵێت، تەمبەڵ فێری کەباب دروستکردن نابێ و ئەوەی تامی کەبابەکەشم بکا تا ماوە تامەکەی لەبیرناچێتەوە.

باو باوی کردنەوەی خواردنگە و چێشتخانەیە لەلایەن هونەرمەندانەوە، ئیتر هەریەکەیان بە جۆرێک و بەپێی سەلیقەی خۆیان، ئەرسەلان هەورامیش کەبابخانەی لە سلێمانی کردووەتەوە و دەڵێت، زوو فێری سەنعەت دەبم، کەبابەکەم تامی ساڵی هەشتاکانە، ئەگەر نوکی شیشەکە سوربوو ناویشی برژاوە، ماڵی گیرفانی هەژارانە و ئەمەوێ لە کەبابێک 250 خێر بکەم”.

جگە لە کەباب و خواردن و تامەکەی، ئەرسەلان باسی لەوەکرد، هونەر بۆ پارە ناکات و ناچێتە ئەو جێگایانەش مەجلیسی ئەو نەبێت، تەنیا حەز دەکات دڵی بەرامبەرەکەی خؤش بکات.

ئەرسەلان هەورامی بە دەم گۆرانی وتنەوە کەبابێکی بەتامی بۆ دیلان حازر کرد، بەڵام پەیامنێرەکەی ئێمە دەمی ئاوی کرد و هەر زوو دەستی بە خواردنی کرد و وازی لە ڤیدیۆ کردن هێنا تا سارد نەبێتەوە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

عیرفانى وەستا محەمەد چێشتخانەکەى دەکاتەوە

عیرفانى وەستا محەمەد چێشتخانەکەى دەکاتەوە