وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ڵه‌بجه.
له هه‌ڵه‌بجه‌یه و دەڵێن له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم بێوێنه‌یه
پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان تواناى یه‌ك ملیۆن مریشك و به‌رهه‌مهێنانى 900 هه‌زار هێلكه‌ى هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دوو پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى وه‌به‌رهێنانى به‌سه‌ركرده‌وه و ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم بێوێنه‌ن و یه‌كێك له‌وانه په‌له‌وه‌رییه و تواناى به‌رهه‌مهێنانى نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن هێلكه‌ى هه‌یه.
پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن و کارگەی دروستکردنی ئالیکی ئاژەڵ ئه‌م دوو پڕۆژانه‌ن، كه وه‌به‌رهێنانى هه‌ڵه‌بجه به گرنگ و ستراتیجی له كه‌رتى کشتوکاڵ و پەلەوەر ناوی بردوون، كه ده‌ڵێت لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بێوێنه‌ن.
پـڕۆژە په‌رله‌وه‌رییه‌كه، توانای گشتی لەخۆگرتنی یه‌ك ملیۆن مریشک و توانای گشتی بەرهەمهێنانی 900 هەزار هێلکەیە و ئێستا پڕۆژەکە 60%ـى کارەکانی تەواو بووە و توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی 260 هەزار هێلکەیە.
کارگەی بەرهەمهێنانی ئالیکی ئاژەڵیش کە بەشێکە لە پـڕۆژەکە، توانای بەرهەمهێنانی هەیە بە چەندین شێـوازی جۆراوجۆر.
وەبەرهێنانی هەڵەبجە ده‌ڵێت، جه‌ختیان لەسەر چارەسەری بـۆنی پاشەڕۆی پەلەوەری پـڕۆژەکە کـردووەته‌وه و ئێستا وەک پەینی کشتوکاڵی لەلایەن جوتیارانەوە بەکاردەهێنرێت و پلان وایە لە داهاتوودا بکرێتە کارگەیەکی پیشەسازیی دروستکردنی سەمادی ئۆرگانی، کە دەبێتە هاندەر لە بواری پیشەسازیدا.
ئـەم پڕۆژەیەش ئێستا نزیکەی 70 هەلیکاری رەخساندووە و بە تەواوبوونی نزیکدەبێتەوە لە 150 هەلیکار.
كۆمپانیا و پڕۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان پابه‌ند كران رۆژێك پشوو بده‌نه كارمه‌نده‌كانیان
وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم: هیچ پڕۆژه‌یه‌كی راگیراومان نییه
