"کێشەی کەمئاوی چەند گوندێک چارەسەر دەکات"

پاش نزیکەی ساڵێک چاوەڕوانی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەسرێ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای نزیکەی یەک ساڵ چاوەڕوانی، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەسرێ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەیەوێت بە لێدانی دوو بیری ئاو و دروستكردنی خه‌زان، کێشی کەمئاوی ناحیەکە چارەسەر بکات.

قەسرێ کێشەى ئاوى نامێنێت

قەسرێ کێشەى ئاوى نامێنێت

ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025 ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، “له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تەکەمان و به‌ گوژمه‌ی یەک ملیار و 687 هەزار و 566 هەزار دینار، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی قه‌سرێ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ لێدانی دوو بیری ئاو له‌ ته‌نیشت رووبار به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ ناحیه‌ی قه‌سرێ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ 180 رۆژی بۆ دیاریكراوه‌ و پێكهاته‌كانیشی بریتییه‌ له‌ لێدانی بیر و دروستکردنی سێ خەزانی گه‌وره‌ی ئاو و دانانی بۆریی دکتایل بە درێژایی زیاتر له‌ پێنج كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ش.

پڕۆژه‌کە گرفتی كه‌مئاویی قەسرێ و چەند گوندێکی دەوروبەری چارەسەر دەکات‌

“پڕۆژه‌کە گرفتی كه‌مئاویی قەسرێ و دوو سێ گوندی دەوروبەری چارەسەر دەکات‌ و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئاو و پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو له‌ شارۆچکەکە باشتر ده‌كات”، ئاری ئەحمەد وای وت.

قەسرێ لە نێوان دوو رووباردایە، کەچی خەڵکەکەی کێشەی کەمئاوییان هەیە، لە سەرەتای مانگی 6ـی ساڵی رابردووش بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە دانرا کە ئەمڕۆ کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قەسرێ لەنێوان دوو رووبارە و ئاوی نییە

قەسرێ لەنێوان دوو رووبارە و ئاوی نییە