کانیاوەکەی وشک بووه
هاوینهههوارى جوندیان له بێئاوى بێناز كهوتووه
964+
ئاکام غەفور – سۆران
سەرچاوەی ئاوی جوندیان، کە کانیەوێکە و ئاوێکی سازگارە لە شاخێک هەڵدەقوڵێت، لەم وەرزی بەهارە وشکبووە، تاوهكو ئێستاش نەبوژاوەتەوە، بەتەمەنێکی ناوچەکەش دەڵێت، یەکهمجارە جوندیان لە بەهاران وشک دهبێت.
مام تۆفیق رەسوڵ، دانیشتوێکی ئەو ناوچەیە، بۆ 964 وتی، ساڵانە ئاوی جوندیان ئەگەر کەمیشی کردبا تاوهکو وەرزی پایز هەر دەمایەوە، بەڵام ئەمساڵ لە وەرزی بەهارەوە وشکی کردوە.
وتیشی “هۆكارهكهى کەم بارانییه، بهڵام لە ژیانمدا یەکهمجارە جوندیان بهو شێوه وشکییه ببینم”.
لایخۆشییەوە فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران، بە 964ـی وت، وشکبوونی ئاوەکە کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی گەشتیار بۆ جوندیان.
وتیشی “بەڵام هێشتا کات ماوە، سروشتی کانیاوەکەش وایە کە لە پڕ دەبوژێتەوە و ئاوەکەی زیاد دەکات، مەرج نیە کە ئێستا نەبوژاوەتەوە بڵێین کانیاوەکە ئەمساڵ وشک دەبێت”.
جوندیان، هاوینەهەوارێكی سهرهنجڕاكێشی ئیدارهى سۆرانه، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان سەردانی دەکات، سروشته جوانهكهى لهوهدایه كه ئاوێکی سازگار لە شاخەکە دێتە دەرەوە و بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن