به‌دواى ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌شدا ده‌گه‌ڕێن كه له یه‌كتری ماره كردوون
به تۆمه‌تى “زه‌واجى نایاسایی” ژن و پیاوه‌كه‌ى سیده‌كان ده‌ستگیركران
964+
ئاکام غەفور
ئه‌و ژنه گه‌نج و پیاوه به‌ته‌مه‌نەى چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا هه‌واڵى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بڵاوكرایه‌وه، ئێستا هه‌ردووكیان به تۆمه‌تى “زه‌واجى نایاسایی” له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ستگیركردنیان له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك بووه كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى توندوتیژیى خێزانى سۆران له‌سه‌ر ئه‌و ژن و مێرده تۆمار كرابوو.
به‌قسه‌ى سه‌رچاوه‌كه، دواى ده‌ستگیركردنیان له قه‌زاى سیده‌كان، ژن و پیاوەکە راده‌ستى پۆلیسی توندوتیژیى سۆران كراون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی توندوتیژیى دژى ژنان له سۆران به 964ـى راگه‌یاند، هۆكارى ده‌ستگیركردنى ئه‌و ژن و مێرده له‌سه‌ر سكاڵاى هاوسه‌رى پێشووى ژنه‌كه بووه كه سكاڵاى له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ى تۆمار كردبوو.
وتیشی “ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژن و مێرده ده‌ستگیركراوه‌كه به‌رده‌وامه”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى توندوتیژى دژى ژنان له سۆران به‌دواى ئه‌و مامۆستا ئایینییه‌شدا ده‌گه‌ڕێن، كه ئه‌و ژنه و مێرده‌ى به نایاسایی له یه‌كتر ماره كردووه.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن