بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر _ وێنە: راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر
"قەرەباڵغی دروستبووە"
هاتوچۆی هەولێر: رایکردنی مامەڵە بە بریکارنامە نەوەستاوە
964+
ژووری هەواڵ
بڵاوبوونەوەی دەنگۆیەک کە پەیوەندی بە راییکردنی مامەڵەی هاوڵایتیانەوە هەیە، بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی زۆر لە هاتوچۆی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەکەش روونکردنەوەی هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.205، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستیەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە بڵاوبووتەوە و گوایە رایکردنی مامەڵە بە بریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەوستێت کاری پێناکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆری ئەو هاوڵاتیانەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان بە بریکارنامە ئەنجامداوە سەردانیان دەکەن و قەرەباڵغیەکی زۆر لە بەشی تۆمار دروست دەبێت.
“هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە رایکردنی مامەڵە بە بریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نەوەستاوە و بەردەوامیش کاری پێدەکرێت ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیە”، هاتوچۆی هەولێر وا دەڵێت.