سەردانی گەشتیارەکان بۆ ئەمنەسوورەکە. فۆتۆ: دەستەی گەشتوگوزار
بۆ گەشت هاتوون
گروپێکی 17 کەسی لە ئەڵمانیا و نەمسا و سویسڕاوە هاتوونەتە هەرێم
964+
ژووری هەواڵ
گروپێكی گەشتیاری نێودەوڵەتی لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و نەمسا و سویسراوە سەردانی پارێزگای سلێمانیان کرد، دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، ژمارەی گەشتیاری بیانی بۆ 25٪ زیادیکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025، ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە 964ـی راگەیاند، ژمارەی گەشتیارانی بیانی لە 15٪ـەوە بەرزبووەتەوە بۆ 25٪ و لەو چوارچێوەیەدا گروپێكی گەشتیاری نێودەوڵەتی لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا و نەمسا و سویسراوە هاتوونەتە سلێمانی.
گروپەكە ژمارەیان 17 گەشتیارە سەرەتا سەردانی مۆزەخانەی سلێمانییان كرد وپاشان سەردانی مۆزەخانەی ئەمنە سوورەكە.
بە وتەی ئیبراهیم عەبدولمەجید، دوو رۆژی دیکەش گروپێکی گەشتیاری لە وڵاتی یۆنانەوە دێنە هەرێمی کوردستان.
“هۆکاری زیادبوونی ژمارەی گەشتیارانی نێودەوڵەتی ئەوەیە هەرێم ئاسانکاری دەکات بۆ پێدانی ڤیزا بەو گەشتیارانە و کەرتی گەشتیاری بە وڵاتانی دیکە دەناسێنین، هەروەها زیادبوونی وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری”، ئیبراهیم عەبدولمەجید وای وت.