ئۆنسەی 3395 دۆلارە

زێڕ بە هیچ راناگیرێت و عەیارە 21 گەیشتە 705 هەزار دینار

964+

توانا نەقی

زێڕ هیچ رایناگرێت و تادێت نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە و رۆژانە ریکۆردی خۆی دەشکێنێت ئەمڕۆ عەیارە 24 گەشتە 805 هەزار دینار و 21ـیش گەیشتووتە 705 هەزار دینار.

لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەى زێڕ گەیشتووە بە 3395 دۆلار، لە کاتێکد لەچاو سێ رۆژ پێش ئێستا نزیکەی 65 دۆلار بەرزتر بووەتەوە، ئەمەش واى کردووە هەر مسقاڵێکى زێڕ چەند هەزار دینارێکى بچێتەسەر.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 805 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 740 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 705 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 605 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.