سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر بۆ لای بریکارێک. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر
لە هەولێر
نزیکەی سێ هەزار بریکار ماون مامەڵەکانیان بکەن بە ئەلیکترۆنی
964+
ژووری هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراک لە هەولێر داوا لە بریکارەکانی خۆراک و ئارد دەکات سەردانیان بکەن بە مەبەستی بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025، سیامەند قادر، بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی یەک هەزار بریکار مامەڵەی ئەلیکترۆنیان کردووە و نزیکەی سێ هەزار بریکار ماون، ئەم پرۆسەیە بەردەوامە.
لە هەولێر دوو هەزار و 38 بریکاری خۆراک و دوو هەزار و 64 بریکاری دابەشکردنی ئارد هەن.
بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەکانیان، دەبێت بریکارەکان وێنەی خۆیان، ناسنامەی بریکارنامە، کارتی زانیاری، پسوڵەی خۆراک، مێژووی پێدانی بریکارنامە و وێنەی معامەلە لەگەڵ خۆیان ببەن.