دواى بەرزبوونەوەى چەند رۆژى رابردوو

نرخى نەوت روولە دابەزینە

964+

وریا فەتاح

جارێکى تر نرخى نەوت رووى لە دابەزین کردەوە، ئەوەش دواى چەند رۆژى رابردوو بەردەوام رووى لە بەرزى بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 1 دۆلار و 16 سەنت، نرخرخەکەى دابەزیوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 63 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی بەڕێژەى 1 دۆلار و 13 سەنت دابەزیوە.

لە ماوەى یەک هەفتەدا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەوە.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.

هاوکات، پرسى سزاخستنە سەر کەرتنى نەوتى ئێران، جارێکى دیکە نرخى نەوتى بەرەو بەرزى بردەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

سودانى داوادەکات پێداچوونەوە بە مۆڵەتی کۆمپانیا نەوتی...

سودانى داوادەکات پێداچوونەوە بە مۆڵەتی کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێت