حەمە نەجات دەستی داوەتە دراما
“عەریج بەس تایبەتە بە ژنان لۆ پیاوانی ناهێنم”
چاوان خالیل
محەمەد نەجات لە ترسی مایکەکە پرسیارەکەی بیردەچێتەوە و کەوتیتە ناو دراماشەوە، یەک قیچ مەجالی نەمایە، لە فێستیڤاڵی شانۆیە و دەشڵێت، با هەموو رۆژ هەبێت ئەگەر 10 کەسی لە هۆڵەکەشدا بن.
گەرچی شانۆ بەراورد بە جاران کەم بووەتەوە بەڵام هێشتا هونەرمەندان عاشقی شانۆن و پێیان وایە دەبێ بەردەوامی هەبێ، حەمە نەجات بۆ مایکی 964 وتی، فێستیڤاڵ بە گشتی و شانۆ بەتایبەت واتە بوژاندنەوەی شانۆ و بەرەوپێشچوونی، بەڵام هەرچی ئەو بەڵێنانەی لەناو فێستیڤاڵەکان دەدرێت تەنیا قسەن و یەک ساڵ شانۆییم نەدیوە لە هەولێر، هیواخوازم هەموو رۆژێ شانۆ هەبێ، ئەگەر بینەر کەمیش بێت.
حەمە نەجات ئێستا سەرقاڵی دوو درامایە و دەشڵێت، پلانمان هەیە جارێکی تر شانۆگەری کۆمیدی بکەین لە هەموو شارەکان و گۆڕانکاری بکەین.