بە پارەی شارەوانی
شەقامێكی نوێ لە دارەتوو كرایەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە ناحیەی دارەتووی نزیك هەولێر، شەقامێكی 400 مەتری دوای نۆژەنكردنەوەی كرایەوە، شارەوانیی ناحیەكە بە پارەی داهاتووی خۆیان كاریان تێدا كردووە.
بەڕێوبەری شارەوانیی دارەتوو رەوەند قادر، بە 964ی وت، ئەوان ساڵانە داهاتی شارەوانی کۆدەکەنەوە و شەقامێکی بچووکی پێ نۆژەندەکەنەوە، ئەمساڵیش بە بڕی 120 ملیۆن دینار شەقامی بانوو بە درێژایی 400 مەتر نۆژەن کرایەوە، ئەمڕۆش شەقامەکە کرایەوە.
باسی لەوەش کرد، شەقامە تەواونەکراوەکانی دیکەش، کە پەیوەستن بە وەزارەتی شارەوانییەوە، بڕیاری خەرجکردنی پارەی پێویستیان بۆ دەرچووە، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا کارەکانیان دەستپێبکەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا