ژینگەدۆستن و سەتڵیان لە گەنمەشامی دروستکردووە
فێستیڤاڵێکی تایبەت بە بەرهەمی کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
دیلان محەمەد – سلێمانی
فێستیڤاڵێکی تایبەت بە بەرهەمی کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو و تیایدا ئەو کەرەستانە نمایش کران کە ژینگەدۆستن و لە رووەک و گیاکان دروستکراون.
د. دونیا سەلمان پسپۆڕی تەکنەلۆجیای شیرەمەنی لە بەشی زانستی خۆراک بە 964 وت، خوێندکارەکانیان ژمارەیەک سەتڵ و کەرەستەیان دروستکردووە کە لە گەنمەشامی دروستکراون و دۆستی ژینگەن، بەشێوەیەک کە وەک نایلۆن و ماددە پلاستیکییەکانی دیکە نین و دوای ماوەیەکی کەم مانەوە لە سروشت، دەتوێنەوە و نامێنن.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لەو کەرەستانە، هەندێک شیرەمەنی و خۆراکی خۆماڵی نمایش کران کە بەقسەی دونیا سەلمان 100٪ سروشتین و هیچ پێکهاتەیەکی دیکەیان تێدا نییە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری