پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت
دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسڵدۆرف بەڕێوه‌دەچێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی دۆسلدۆرف له وڵاتى ئه‌ڵمانیا ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات و ئەندامێكی تیمی فێستیڤاڵیش ده‌ڵێت ماوه‌ى پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ره‌وه‌ند جه‌واد، ئەندامی تیمی فێستیڤاڵ و شۆسیال میدیا فێستیڤاڵ به 964ـى وت، فێستڤاڵه‌كه شێوازی سینەمای نەتەوەیی وه‌رگرتووه چونکە فیلم لە هەرچوارپارچەی کوردستان له فێستیڤاڵ به‌شدارن.
وتیشی “پارساڵ 16 دەرهێنەری ژن شان بە شانی پیاوان فیلمەکانیان لە پێشبرکێ بوون بۆ خەڵات کردن، ئەمساڵیش هەشت تاوه‌كو نۆ ژنی کورد دەرهێنەر فیلمەکانیان لە فێستیڤاڵە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، خەڵاتەکانی ئه‌م فێستڤاڵه بۆ پشتگیری کردنە بۆ ئەو فیلمسازانە تا فیلمى نوێ بەرهەم بهێنن بۆیه خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ بە ناوی یەکەم و دووەم و سێیەم نیە.
نزیک 40 فیلم لە کورتە فیلم و فیلمی درێژ و دیکۆمێنتار بەشدارن لە پرۆگرامى سەرەکی فێستیڤاڵی ئەمساڵ .