بەنداوی تشرین _ وێنە: میدیا ناوخۆییەکان
لە رۆژئاوای کوردستان
روانگەی سووری: هاوپەیمانان بنکەیەک لە بەنداوی تشرین دروستدەکەن
964+
ژووری هەواڵ
بە مەبەستی دامەزراندنی بنکەیەکی نوێ لە بەنداوی تشرین لە رۆژئاوای کوردستان، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، ده‌ستی كردووه به گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و لۆجستی.
روانگه‌ی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عومه‌ر و كۆنیكۆوه كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و لۆجستی دەگوازێتەوە بۆ قه‌زای شه‌دادی له باشووری حه‌سه‌كه.
بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان لەو دوو بنکەیە دەمێننەوە تا ئەوەی بڕیاری چۆڵکردنی یەکجارەیان پێدەگات، هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سووریای دیموکراتیش لەو دوو بنکەیە جێگیرکراون.
روانگەی سووری دەڵێت، ئامانج کە رێکخستنەوە و گواستنەوەی هێز و کەرەستە سەربازییەکان بریتییە لە دامەزراندنی بنکەیەکی نوێ لە بەنداوی تشرین.
لە چەند مانگی رابردوودا، بەنداوی تشرین ببوە مەیدانی پێکدادانی نێوان گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هێزە کوردییەکان، فڕۆکەکانی تورکیاش بەردەوام ئەو ناوچەیەیان بۆردومان دەکرد.