هاوڵاتیەک لەبەر تیشکی خۆر و گەرمای بەتین دەستی وەک چەترێک بەکارهێناوە _ وێنە: INA
ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن
لە گەرمیان بوو بە هاوین
964+
وریا فەتاح
ئەم دوو رۆژە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێجار دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەکانى گەرماش بەرز دەبنەوە، لە گەرمیان هاوینێکى تەواوە.
کەشناسیى هەرێم بڵاوى کردەوە، کەشى ئەمڕۆ بە شێوەیەکە ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێکجار پەڵەهەور دەردەکەوێت، لەگەڵیشیدا پلەکانى گەرما 2 بۆ سێ پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.
وەک باسى دەکات، کەشى سبەینێش هاوشێوەی ئەمڕۆیە، بەڵام هەندێکجار ئاسمان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت، بە هەمان شێوەش پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەپێى کەشناسى، لەگەرمیان هاوینێکى تەواوە و پلەکانى گەرما تا 33 پلەى سێلیزى بەرز دەبنەوە، نزمترینیشیان لە حاجى ئۆمەرانە کە 15 پلەیە.
بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ یەکشەممە:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی