"با زیاتر موسیقای کوردی بە وڵاتان بناسێنین"

میوزیسیان و هونەرمەندان لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب داوا دەکەن گرنگی بە بوارەکەیان بدرێت

964+

ژێوار خدر

جگە لە خوێنەران و ئەهلی کتێب، رۆژانە میوزیسیان و هونەرمەندانیش سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکەن و داوا دەکەن، گرنگی زیاتر بە ئاواز و موسیقای کوردی بدرێت.

دڵشاد سەعید ژەنیار و ئاوازدانەری ناوداری کورد، لەکاتی سەردانیکردنی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب قسەی بۆ مایکی 964 کرد و داوایکرد، گرنگی زیاتر بە بواری موسیقا و ئاوازی کوردی بدرێت و وتی، “پێویستە ئاکادیمیا و ناوەندی موسیقی بکرێنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت گرنگی بە ناردنی کەسانی میوزیسیان و پسپۆڕ بۆ دەرەوەی وڵات بدات بۆ ئەوەی زیاتر موسیقای کوردی بە وڵاتان بناسێنین”.

دڵشاد سەعید پێشنیازیشی بە خوێندکارانی زانکۆ و ئەهلی موسیقا کرد، هەوڵ و راهێنانی زیاتر لە بوارەکەیاندا بکەن، کۆڵ نەدەن و تا دەتوانن گرنگی بە ئاواز و موسیقای کوردی بدەن.

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە 9ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تا سبەی شەممە 19.4.2025 بەردەوام دەبێت، 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب ئەم دوو رۆژەی ماوە ...

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب ئەم دوو رۆژەی ماوە و بەرناکەوێ

پەیکەرەکەى پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب چ مانای...

پەیکەرەکەى پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب چ مانایەکى هەیە؟