"ناوناوێن خاوەندارێتی بۆ هەلور بەلور دەگەڕێتەوە"
یەکەمین یاری کارتی کوردی لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بەردەستە
964+
ژێوار خدر
لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە بەشی یاری پڵەس جۆرە یارییەک بەردەستە کە بە کارت ئەنجام دەدرێت و بەقسەی خاوەنی بەشەکە، یەکەمین یاری کارتی کوردییە و ئامانجیانە بەو شێوەیە پەرە بە زمانی کوردی بدەن.
محەمەد سالم خاوەنی یاری پڵەس بە 964ـی وت، “یارییەکە ناوی ناوناوێنە و یەکێکە لە یارییە کوردەوارییە باوەکان کە خاوەندارێتی بۆ هەلور بەلور دەگەڕێتەوە و ئێمەش بریکاری فەرمین بۆ بڵاوکردنەوەی یارییەکە لە کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، یارییەکە خواستێکی زۆری لەسەرە و بە چوار شێوازی سەرەکی دەکرێت، کەتەلۆگی روونکردنەوەشی لەگەڵە لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی یارییەکە.
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە 9ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تا سبەی شەممە 19.4.2025 بەردەوام دەبێت، 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری