بازاڕى زێڕ
مسقاڵى لە 800 هەزار نزیک دەبێتەوە
زێڕ نازانێت هەینى چییە؛ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ هەینییە، خەڵکى لە گەشت و سەیرانن، بەڵام زێڕ پشوو و هەینى نازانێت هەر بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەمڕۆش یەک مسقاڵى عەیار 24 لەبن 800 هەزار دینارە.
لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسەى زێڕ گەیشتووە بە 3328 دۆلار، لە کاتێکدا دوێنێ بە 3313 دۆلار بوو، ئەمەش واى کردووە هەر مسقاڵێکى زێڕ چەند هەزار دینارێکى بچێتەسەر.
گرانبووی نرخی زێڕ بەردەوامە و ئەمڕۆش لە ئاستێکى بەرزدا مامەڵەى
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دیاریى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 795 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 728 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 695 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 595 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.