جەمال سلێمان لە هەولێرە

“نابێت هەموو خەڵک لە من رازی بێت و خۆشی بووێم”

964+

پەری ساڵح

جەمال سلێمان ئەستێرەی درامای سوریی، عاشقی مەوال و گۆرانی عێراقییە، سۆشیال میدیاش بە فەزایەکی خراپ و ترسناک ناودەبات و دەڵێت، پلاتفۆرمێکە بۆ زۆرێک لەو کەسانەی خەڵک لەناودەبەن، تیرۆری دەروونیان دەکەن، هونەرمەندانیش لە ناوبانگی خۆیان دەترسن.

جەمال سلێمان سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەکات بۆ کتێب و کەیفی بە جەوەکە دێت، هاوکات میوانی ستۆدیۆی 964 بوو، لەگەڵ پێشکەشکار گفتوگۆیەکی خۆشیان کرد، دەربارەی سۆشیال میدیا و ترسی ئەکتەر لە سیاسەت و کۆمەڵگا و بێدەنگ کردنی، ناوەڕۆکى گفتوگۆکە بوون.

جەمال سلێمان باسی لەوەکرد، لەم سەردەمەدا هەندێک لە هونەرمەندان لە ناوبانگی خۆیان دەترسن، وابیردەکەنەوە کە دەبێت هەموو خەڵک ئەوانیان خۆشبووێت، وابیردەکەنەوە کە دەبێت هەمووان لێیان رازی بن و ئەم تێڕوانینەی پێ باش نەبوو.

جگەلەوەش سۆشیال میدیای بە فەزایەکی ترسناک ناوبرد و وتی، رووبەرێکى فراوان هەیە بۆ گواستنەوەی رای جەماوەر، بەڵام لە هەمانکاتدا پلاتفۆرمێکە بۆ زۆرێک لەو کەسانەی خەڵک لەناودەبەن.

"دەمەوێ ئەکتەر بم نەک وەک مۆدێل دەرکەوم"