یەکێک لەبنکەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان _ وێنە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
بۆ سوپای نوێی سوریا
ئەمریکا مەشق بە ئەفسەرەکانی هەسەدە دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
نزیکەی هەزار و 500 ئەفسەری هێزەکانی هەسەدە، لەژێر چاودێری راستەوخۆی ئەمریکا لەبنکە سەربازییەکانی پارێزگای حەسەکە لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا “بەڕێوەبەرێتی خۆسەر” مەشقی پێشکەوتوو وەردەگرن.
زانیارییەکانی روانگەی سوری دەریدەخان، ئەفسەرەکان ئەو مەشقەی پێیان دەکرێ بۆ قۆناغی داهاتووی سوریایە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ سەرەڕای ئاشکراکرنی مەشقەکە دەشڵێ، ئەو مەشق و راهێنانانە بەشێکن لەرێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات “ههسهده” و حکومەتی سوریا بەئامانجی تێکەڵکردنی ئەندامەکانی ئەو هێزەی رۆژئاوای کوردستان لەدامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی نوێی سوریادا.
بڕیارە ئەفسەرە راهێنراوەکان رۆڵی جۆراوجۆر لەناو دەزگا ئهمنیى، ههستیارهكان، خزمەتگوزاریی و سەربازییەکان بگرنە ئەستۆ، لەوانە یەکەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزە مەیدانییەکانو پۆلیسی هاتوچۆ.