دووەم رۆژی دیداری سلێمانی دەستی پێکرد

سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی: دڵخۆشین دیدارەکە هەمووانی کۆکردەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دووەم رۆژ و کۆتا رۆژی دیداری سلێمانیلە زانکۆی ئەمریکی دەستیپێکرد و ئەمڕۆش چەندین پرس و پانێڵ گەنگەشە دەکرێن و بەڕوەدەچن.

دکتۆر بیلال وەها سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بە 964ـی وت، ئەوان دڵخۆش کە دئدارەکە هەمووانی کۆکردەوە، ئەمریکا، ئێران، عێراق و هەرێمی کوردستان.

وتیشی، لە دیدارەکەدا قسەی جدی کراو چەندین کۆبوونەوەش هەر لە زانکۆکە کراوە ئەمەش گرنگی زیاتری دیدارەکە پێشان دەدات.

سەبارەت بەو پرسانەی ئەمڕۆ پانێڵیان لەبارەوە دەکرێت و دەخرێنە بەرباس ئاماژەی بەوەکرد، لەبارەی کێشەی کورد لە سوریا، بابەتی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەروەها بابەتی گۆڕانی کەشوهەوا گفتوگۆ دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"دیداری سلێمانی كاریگەریی زۆری دەبێت و راسپاردەكان دەگەیەنێت"