دیمەنێک لە پێنجوێن - وێنە: 964
"له سلێمانییه‌وه شەتداونى كردووە"
نزیكه‌ى 11 کاتژمێرە زۆربه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كانى پێنجوێن بێ كاره‌بان
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
له‌پێشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆوه كاره‌با له قه‌زاى پێنجوێن بڕاوه، به‌شێكی زۆرى قه‌زاكه به‌هه‌ردوو ناحیه و گونده‌كانیان تاوه‌كو ئێستاش بێ كاره‌بایه، كاره‌باى پێنجویش ده‌ڵێت ته‌نیا دوو فیده‌ریان كارده‌كات، بۆیه ئه‌م رووبه‌ڕووى ئه‌م كێشه‌یه بوونه‌ته‌وه.
كاره‌باكه له كاتژمێر 11:00ـى پێشنیوه‌ڕۆ بڕاوه و تاوه‌كو ئێستا نه‌هاتووه‌ته‌وه.
جەمال سەعید، بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، سەرەتا کێشەکە لە سلێمانییەوە بووە و لەوێ شەتداونی کردووە، بەڵام ئێستا چەندین شۆرت لە ستون و فنجانەکانی پێنجوێن دروستبووە و بەوهۆیەوە هەڵکردنەوەی کارەبا دواکەوتووە و گرفتی دروستکردووە.
وتیشی “ته‌نیا دوو فیده‌رمان كار ده‌كات، بۆیه ته‌نیا توانیومانه كاره‌با بده‌ینه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی بچووك ئه‌ویش به‌رده‌وام نه‌بووه”.
باسی لەوەشکرد، ئەو فنجانانەى كاره‌با بەهۆی کۆنیەوە تەقیون و شۆرت دروست دەکه‌ن.
لایخۆشییه‌وه، هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ـی راگەیاند، لە ئێستادا تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای پێنجوێن لەسەر ئەرکن و سەرقاڵی چارەسەری گرفتەکەن، بۆئه‌وه‌ى دۆخى كاره‌با ئاسایی ببێته‌وه.
پێنجوێن خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، بۆیه لە کاتی بڕانی کارەبادا هیچ جێگرەوەیەک نییە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن