کتێبێکی ئاینییە

کۆنترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر تەمەنی 200 ساڵە

964+

ژێوار خدر

کۆنترین کتێبی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، کتێبێکی ئایینی مەسیحی، ئینجیل و تەوراتە و تەمەنی 200 ساڵە.

ئەیمەن عەبدولقادر کتێبفرۆش لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بە 964ـی وت، “کتێبەکە هی خێزانێکی خانەدانی بەریتانی بووە کە ماوەی 200 ساڵە پاراستوویانە و توانیمان لێیان وەربگرین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەدوای کتێب و کەلوپەلی کۆن و دانسقەدا دەگەڕێن و توانیویانە ئەو خێزانە بدۆزنەوە و کتێبەکەیان لێ وەربگرن.

سەبارەت بە نرخەکەشی، ئەیمەن عەبدولقادر وتی، نرخی بۆ دیاری نەکراوە، چونکە بۆ فرۆشتن نییە و تەنها بۆ نمایشکردنی لە پێشانگاکە دایانناوە.

17ـیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە 9ـی ئەم مانگەوە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کراوەتەوە و تا 19ـی مانگ بەردەوام دەبێت، 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

یەک ملیۆن کتێب لە پێشانگەی هەولێر نمایش کراوە و وادەی ه...

یەک ملیۆن کتێب لە پێشانگەی هەولێر نمایش کراوە و وادەی هەڵبژاردنیش دیاریی کرا

ئەمساڵیش ئەستێرەی یەکەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر...

ئەمساڵیش ئەستێرەی یەکەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێرە بۆ کتێب