30 ملیۆن دینار له یاری زاخۆ و هه‌ولێر بۆ توركیا و سوریا كۆكرایه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
داهاتی یارییه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق، بۆ لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا كۆكرایه‌وه و بڕه‌كه‌ی 30 ملیۆن دیناره.
دلژار عه‌دنان به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی زاخۆ به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، له فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كه‌ی نێوان زاخۆ و هه‌ولێر، بڕی 30 ملیۆن دینار كۆكرایه‌وه، ئێمه پێشتر بڕیارماندابوو داهاته‌كه به لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سوریا ده‌به‌خشین.
ئێواره‌ی دوێنێ له گه‌ڕی 16ی خولی نایابی عێراق، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و هه‌ولێر له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
جه‌ماوه‌رێكی زۆر له یارییه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و نزیكه‌ی یاریگا پڕ بوو له هانده‌ر.
یاریگای یانه‌ی زاخۆ نێوده‌وڵه‌تییه و زیاتر له 20 هه‌زار هانده‌ر له‌خۆده‌گرێت.
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ش یاریزانانی هه‌ردوو تیپ و جه‌ماوه‌ر، وه‌ك رێزگرتن له قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه خوله‌كێك وه‌ستان، هه‌روه‌ها به چه‌ند لافیته‌یه هاوسۆزیی وه‌رزشوانانی كوردستان بۆ ئه‌م رووداوه خرایه‌ڕوو.