ژمارەیەک لە کوردانی ئێزدی- وێنە: بۆ 964 نێردراوە
سەری ساڵە
سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 16.4.2025 بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەوە پشووی فەرمییە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، بەپێی ساڵنامەی فەرمیی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەی چوارشەممە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەوە پشووی فەرمییە لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان.