لە سۆران

ئەگەری تەرزە بارین هەیە و ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی پارێزراو رابگرن

ژووری هەواڵ

بەرگریی شارستانیی سۆران هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەری تەرزەبارین هەیە و پێویستە ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارکینگ بکەن بۆئەوەی تووشی زیان نەبن.

لە تەرزەبارینەکەی سەرەتای ئەم مانگە نزیکەی دوو هەزار ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت، بەرگریی شارستانیی سۆران نایەوێت دووبارە هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوێت.

تەرزەبارینەکەی رۆژی شەممە 5.4.2025، تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتەوە، بەهۆیەوە چەند هاوڵاتییەک سەریان شکا و چەندین ئۆتۆمبێلیش جامی سەیارەکانیان شکا و تەرزەکوت بوون، بەرهەمە کشتوکاڵییەكانیش بەدەر نەبوون لە زیانەکانی ئەو تەرزەیە.

لەدوای تەرزەبارینەکەوە، ناونووسینی ئەو هاونیشتمانیانە دەستیپێکردووە، کە زیانیان بەرکەوتووە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەیان.