سێ هەزار کیسە خۆڵیان کۆکردەوە
لە سنووری دارەتوو هەزار پێشمەرگە و ژینگەپارێزان سەیرانگایەکیان پاک کردەوە
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بە بەشداری هەزار پێشمەرگەی فێرگەی بێستانە، سێ هەزار کیسە زبڵ لە سەیرانگای بێستانە کۆکرایەوە، سەرۆکی شارەوانی دارەتووش دەڵێت، ئەگەر هاوڵاتیان وا بەردەوامبن شوێنە گەشتیاریەکان بە کەڵکی گەشت کردن نامێنن.
رەوەند قادر، سەرۆکی شارەوانی دارەتوو بە 964ـی وت، بە بەشداری هەزار پێشمەرگە لە مەشقی پیادەی فێرگەی بێستانە بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانی دارەتوو و ناحیەی بێستانە سێ هەزار کیسە زبڵیان کۆکردەوە”.
باسی لەوەشکرد،” ئەو هەڵمەتانە وادەکات کارمەندەکانی ئێمە کار ئاسانیان بۆ بکرێت، ئەگەر هاوڵاتیان ئاوا بەردەوامبن لە پیسکردنی شوێنە گەشتیاریەکان ئەوا شوێنە گەشتیاریەکان بە کەڵکی گەشکردن نامێنن”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی