دیمەنی چەند عەدادێکی بەنزینخانە.
بە بڕى 500 هەزار پێبژاردنیان بۆ کرا
دوو بەنزینخانەى سنوورى رانیە لە پشکنین دەرنەچوون
964+
وریا فەتاح
لیژنەى سووتەمەنى لە قائیمقامییەتى رانیە، پشکنینى بۆ 35 بەنزینخانەى سنوورى حاجیاواو و سەرووچاوە و چوارقوڕنە ئەنجامدا و دوو بەنزینخانە لە پشکنین دەرنەچوون.
قائیمقامییەتى رانیە بڵاوى کردەوە، لیژنەى سووتەمەنى دوای وەرگرتنی نمونەی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەکانی ناحیەکانی (حاجیاوا، چوارقوڕنە، سەروچاوە) کە ژمارەیان 35 بەنزینخانە بووە، دواترنمونەکان نێردراون بۆ تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە مەبەستی پشکنین.
وەک باسکراوە، 33 بەنزینخانە لە پشکنین دەرچوون و دوو بەنزینخانە لە پشکنین دەرنەچوون.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، دوو بەنزینخانەکە رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، بەشێوەیەک بەنزینخانەى شایان لە سەرووچاوە بە بڕى 500 هەزار دینار پێبژاردنى بۆ دەکرێت و دەبێت بەنزینەکەشى بۆ کوالێتییەکى باشتر بگۆڕێت، هاوکات بەنزینخانەی خەندە لە شکارتە هەمان سزاى بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.