د.فەرهاد پیرباڵ
ئەمساڵیش ئەستێرەی یەکەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێرە بۆ کتێب
+964
ژێوارخدر
دەیان کەس نۆرەیان گرتووە، چاوەڕێن دەرفەتێک هەبێت سێڵفییەک یان سناپێکیان لەگەڵی هەبێت یان خەت و ئیمزای خۆی لەسەر کتێبەکان جێبهێڵێت، ئێرە ماڵە خنجیلانەکەی پیرباڵە.
فەرهاد پیرباڵ، بەبێ رکابەر ئەمساڵیش ئەستێرەی یەکەمی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێرە بۆ کتێب، ئەو پیاوە جێ مشتومڕەی خولەکێک نابینیتەوە دەوری کتێبەکانی چۆڵ بن.
لە رووداوێكی سەرنجڕاكێشیدا كچێكی خوێنەر، كە نیقابی كردووە، فەرهاد پیرباڵی گریاند و پێی وت، “تۆ وەك باوكمی”.