بۆ ماوەى رۆژێک

دانیشتوانى دهۆک بێ ئاو دەبن

وریا فەتاح

هاوڵاتیانى دهۆک و سێمێڵ و خانکى و چەند شوێنێکى تر، رۆژى سێشەممە بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتى ئاوى دهۆک بڵاوى کردەوە، بەهۆى نۆژەنکردنەوەى ساڵانەى پڕۆژەى سەرەکى ئاوى دهۆک کە خۆى دەبینێتەوە لە نوژەنکردنەوەى چەند بەشێکى پڕۆژەکە و فلتەرکردن و پاککردنەوەى کۆگاى سەرەکى ئاو، دانیشتوانى دهۆک و بەشێکى قەزا و ناحیەکانى بێ ئاو دەبن.

سەنتەرى شارى دهۆک و قەزاى سێمێل و مسێریکێ و خانکێ و تەناهى و ئەڤرۆستى، رۆژى سێشەممە، بۆ ماوەى 15 کاتژمێر بێ ئاو دەبن.

داواش دەکات، لەئێستاوە ئاو پاشەکەوت بکەن و دەستى پێوە بگرن بۆ ئەوەى ئەو ماوەیەى ئاویان پێنادرێت، توشى گرفتى بێئاوى نەبن.