12 ساڵە مینحەیان بڕدراوە
كه‌م بیناو نابیناكانى سۆران په‌راوێز خراون
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
12 ساڵە مینحەی لقی سۆرانى نابینایان و كه‌مبینایانی بڕدراوە، لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە 500 ئەندامیان هەیە بەڵام لە کابینەیەکی پەراوێزخراوەوە کارەکانیان رایی دەکەن.
سه‌رۆكى فه‌خرى لقی كه‌م بینا و نابینایانی سۆران، گله‌یی له ده‌زگاكانى حكومه‌ت له سنووره‌كه‌یان ده‌كات كه په‌راوێزی خستوون و ده‌شڵێت: جگه له‌وه‌ى 12 ساڵه مینحه و هاوكارییان له‌حكومه‌ت بڕدراوە، له‌ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش جیاوازییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌ژار ئۆغز عه‌بدولقادر، سه‌رۆكى فه‌خرى و ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى لقی سۆرانى نابینایان و كه‌مبینایان به تۆڕى964ـى وت، له‌ساڵى 2011 به‌فەرمى مینحه و هاوكاریمان له حكومه‌ت بڕاوه.
لقی سۆرانى نابینایان و كه‌مبینایانی 527 ئه‌ندامی هەیە.
هه‌ژار ئۆغز عه‌بدولقادر، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا لەساڵى 2014ـەوە پارتى دیموکراتی کوردستان جاربه‌جار هاوكاری داراییان كردووین و دەڵێ: هه‌ر سێ مانگ جارێك 300 هه‌زار دینارییان پێدەداین، دواتر لەلایەن پارێزگاى هه‌ولێرەوە مینحەیەکی ساڵانه‌ی 200 هه‌زار دیناریمان بۆ بڕایەوە، هەروەها له‌ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانیش 400 هه‌زار دینار هاوکاریمان وەگرت بۆ خزمه‌تگوزاری، بەڵام ئەمە بۆ یەکجار بوو، لەگەڵ ئەمەدا جارێكیش 600 لیتر نه‌وتیان پێداین، هەموو ئەوەی باسی دەکەم هاوكارییه‌كانمان بووه لە 12 ساڵی رابردوودا تاوەکو ئێستا.
هه‌ژار ئۆغز عه‌بدولقادر، كه خۆى ده‌رچووى كۆلیژى یاسایه، هۆکاری پشتگوێخستنیان دەبەستێتەوە بە پشتگیری دوو قایمقامی دەڤەرەکە و دەڵێ: كۆمه‌ڵه‌ى په‌ككه‌تووان هه‌یه له سۆران، هه‌رچی حكومه‌ت و خه‌ڵكی سه‌رمایه‌دار و رێكخراوه‌كان هه‌یه کۆمەکی دەکەن، بەڵام ئێمه‌یان په‌راوێز خستووه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه دوو قائیمقام له‌پشتیانه‌وه‌ن و هه‌رچی رێكخراوى خێرخوازى ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له‌رێگه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه‌وه روویان له‌و كۆمه‌ڵه‌یه كردووه و ئێمه‌شیان په‌رلوێز خستووه.