هاتوچۆ: بە وریای شۆفێری بکەن

لە نێوان کەلار بۆ باوەنوور رێگا داخستن هەیە ئاگاداربن

ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی گەرمیان مەبەستییەتی شۆفێران ئاگادار بکاتەوە، کە رێگای کەلار بۆ ناحیەی باوەنور لە “ملەی بەردەسور” لە نێوان زانکۆی گەرمیان و گوندی بەردەسور بەشێک لە رێگاکە داخراوە.

تیمەکانی خزمەتگوزاری لەوێن و کار لە شەقامەکەدا دەکەن.

هاتوچۆ لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەمڕۆ هەینی 11.4.2025 دەشڵێ، بەوریاییەوە شۆفێری بکەن و رێگاکە بەکاربهێنن، تاوەکو بەدووربن لە ەووداوی نەخوازراو، و هیوای سەلامەتیشی بۆ شۆفێرەکان خواستووە.

ئەگەر بەربەستان بینی یان هێما و ئاماژە هەرزوو بزانن، لە پێشەوە تیمەکانی لێیە. کارمەندەکانی بەشی ئەندازەش بە گوێرەی دیمەنەکان بێ کە بڵاوکراونەتەوە، فسفۆڕ و کەلوپەلی هاتوچۆیان لەسەر شەقامەکان داناوە.