لە کەرکوک

ژمارەیەک کارگوزرا بەهۆی وەرگرتنی پارە لە ماڵان نێردرانەوە ماڵەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ژمارەیەک کارگوزرای پاکردنەوەی خۆڵ و خاشاک بەهۆی وەرگرتنی پارە لە ماڵان لە بەرامبەر فڕێدانی خۆڵ و خاشاکەکەیان لە کارەکەیان دوورخرانەوە.

دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، رۆژانە چەندین سکاڵای هاوڵاتیانمان پێ گەیشتووە کە ژمارەیک کارگوزاری کۆمپانیایەکی هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان و پاکردنەوەی شار داوای پارە دەکەن لەبەرامبەر هەڵگرتنەەی خۆڵ وخاشاکەکەیان.

وتیشی، ،  ئەو کارگوزارانە بێت و پارەیان پێ نەدرێت جێی دەهێڵن یاخود تەنکەی خۆڵەکە دەشکێنن، هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی پێنج هەزار دیناریان وەرگرتووە لە ماڵان بۆیە دوای بینینی ڤیدیۆکان لە گەڵ کۆمپانیاکە قسەم کرد کە ئەوان ئامێر و ئۆتۆمبێلی زۆر باشیان هەیە، ئەوانیش پێشتر کارگوزارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە نابێت پارە وەربگیرێت، هەر بۆیە زیاتر لە چوار تیم لەکارەکانیان دوورخرانەوە و رەوانەی ماڵەوە کران.

بە پێی زانیاریەکان و بەدواداچونی 964 ژمارەی ئەو کەسانەی دوورخراونەتەوە زیاتر لە 15کارگوزار دەبێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

له‌ هه‌ولێر پێدانی پاره‌ى جەژنانە بە کرێکارانی ژینگە...

له‌ هه‌ولێر پێدانی پاره‌ى جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز ئارەزوومەندانەیە