دیمهنێكى دوو كرێكارى ژینگه‌پارێزى شاره‌وانى هه‌ولێر... وێنه:بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی .
سواڵکەر بەناوی ژینگەپارێزه‌وه داواى جه‌ژنانه ده‌كه‌ن
له هه‌ولێر پێدانی پاره‌ى جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز ئارەزوومەندانەیە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ولێر پێدانى پاره‌ى وه‌كو جه‌ژنانه به كرێكارانى ژینگه‌پارێز ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه ، ده‌توانن جه‌ژنانه‌كه‌یان پێبده‌ن و ده‌شتوانن پیچیان نه‌ده‌ن، ئاگادارى هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه كه سواڵكه‌ر هه‌ن به‌ناوى ژینگه‌پارێزانه‌وه داواى جه‌ژنانه ده‌كه‌ن و پێیان مه‌ده‌ن.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی له سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى له جه‌ژنى ره‌مه‌زان نزیكده‌بینه‌وه هاوڵاتیانى له‌م حاڵه‌تانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، هەموو هاوڵاتیانمان لە شاری هەولێر دەکەینەوە، کە پێدانی جەژنانە بە کرێکارانی ژینگەپارێز، بابەتێکی تەواو ئارەزوومەندانەیە و هیچ هاوڵاتیەک ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەک بەناوی جەژنانە یان بە هەر ناوێکی تر بدات بەو ژینگەپارێزانە.
ده‌شڵێت “زۆرێک لە سواڵکەران بەناوی کرێکارانی شارەوانیەوە پێش جەژنان لەناو کۆڵانەکان دەگەڕێن بۆ جەژنانە، ئێمە وەکو شارەوانی هیچ پەیوەندیمان پێیانەوە نییە و پێویستە هاوڵاتیان ئەگەر نیازی هاوکاری یاخود جەژنانەیان هەیە بە کرێکارانی شارەوانی، ئەوە بیدەن بەو کرێکارانەی کە ئامێری کۆکردنەوەی خاشاکیان لەگەڵە”.
هۆشداریشی داوه‌ته كرێكاره‌كانى شاره‌اونى كه هەر رەفتارێکی نەشیاو بەرامبەر هاوڵاتیان بكه‌ن وەک بەزۆر وەرگرتنی پارە، دیاریکردنی بڕەکەی، دانانی نیشانە لەسەر دەرگا و حاویەی ماڵان، یاخود زبڵیان هەڵنەگرنەوە ئەگەر پارەیان پێ نەدان، یاخود هەڕ ڕەفتارێکی نەگونجاوی تر، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەی سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیەوە بکەن، بۆ ئەنجامدانی رێکاری پێویست:
07509584838