دەستەی وەبەرهێنان

ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئیمارات دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان ئاشكرای كرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

دەستەكە بڵاویكردەوە، سەرۆكی دەستەكە محەمەد شوكری لە ئیمارات لەگەڵ بریكاری وەزیری ئابووری و كاروباری بازرگانی و پیشەسازیی دەرەوەی ئیمارات عەبدوڵا ئال ساڵح هەر لەو وڵاتە كۆبوونەوە.

وەك دەستەكە لە راگەیاندراوێكدا رۆژی سێشەممە باسی كردووە، بە لایەنی ئیماراتییان راگەیاندووە دەرگای هەرێمی كوردستان بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی ئیماراتی هەموو كات كراوەیە، بۆ ئەمەش داوەتنامەیان ئاراستەی وەزارەتەكە و وەبەرهێنەرانی ئیماراتی كرد سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لە نزیكەوە ئاگاداری شێواز و كاری وەبەرهێنان بن.

“ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیمارات دوو ملیاری دۆلاری تێپەڕاندووە و لە كاتێكدایە تەنیا وەبەرهێنانی ئیماراتییەكان لە هەرێمی كوردستان زیاترە لە دوو ملیار دۆلار و رێژەكە بە بەردەوامی روو لە هەڵكشانە”، دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان وادەڵێت.

ئاماژەیان بەوەش كردووە لایەنی ئیماراتی بانگهێشتنامەكەیان قبوڵ كرد و بڕیاریان دا لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

دەستەی وەبەرهێنان: شاندێكی بازرگانانی قەتەڕ سەردانی ك...

دەستەی وەبەرهێنان: شاندێكی بازرگانانی قەتەڕ سەردانی كوردستان دەكەن